ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت


ژیان:

ئەمڕۆ یەكشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، هەفتەی داهاتوو ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن:

رۆژی یەكشەممەی 8-12-2019، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت.

رۆژی دووشەممە 9-12-2019، مووچەی هێزەكانی 70 و 80 ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی سێشەممە10-12-2019، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت .

 رۆژی چوارشەممە11-12-2019، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت. 

رۆژی پێنجشەممە 12-12-2019، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.