بەهۆی دیدارێكی ئەسەدەوە هەڕەشە لە كەناڵێك دەكرێت


ژیان: 
بەهۆی دیدارێكی سەرۆكی سوریاوە كێشە دەكەوێتە نێوان میدیایەك و سەرۆكایەتی سوریاوە و هەڕەشە لە كەناڵەكە دەكات. 

سەرۆكایەتی سوریا ئاشكرای دەكات، لەسەر داوای تۆڕی (رای نیوز 24) گفتوگۆیەكی لەگەڵ (سەرۆك بەشار ئەسەد) لەلایەن مۆنیكا مادجۆنی بێژەوە ئەنجامدرا، گفتوگۆكەیش لە مێژووی 26ی تشرینی دووەمی رابردوو ئەنجامدرا.

ئەو  لە ڕاگەیەندراوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاو كراوەتەوە و تیایدا دەڵێت: بڕیار بوو شەوی دووی ئەم مانگە بڵاو بكرێتەوە، بەڵام بڵاو نەكرایەوە پاش ئەوەی مادجۆنی پەیوەندی پێوە كردین و داوای كرد رێگە بدەین بە دواخستنی پەخشكردنی بەبێ هۆكاری نادیار، تا ئێستاش چەند جارێك بڵاو كردنەوەی دواخراوە وادیارە دیدارەكە بڵاو ناكەنەوە.

سەرۆكایەتی كۆماری سوریا دەڵێت ئەگەر تا سبەینێ دوو شەممە كەناڵی (رای 24 نیوز) دیدارەكە بڵاو نەكەنەوە ئێمە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆمان لە سەرۆكایەتی كۆمار پەخشی تەواوی دیدارەكە لە كاتژمێر 9:00 ئێوارەدا بڵاو دەكەینەوە.