ئەمنیستی ئاماری هێرشەكانی سەر خۆپیشاندەرانی بڵاو كردەوە


ژیان: 
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشی چەكدارە نەناسراوەكان بۆسەر خۆپیشاندەرانی عێراق رایگەیاند، لەو هێرشەدا 20 كەس كوژراون و 130كەسیش برینداربوون. 

رێكخراوەكە رونیدەكاتەوە شەوی هەینی ڕابردوو لە شاری بەغداد یەكێك لە خویچناویترین هێرشەكانی بەخۆیەوە بینی، بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵەكان لەو هێرشەی چەكدارە نەناسراوەكان 20 كەس كوژراون و 130 كەسیش بریندار بوون. 

لین مەعلوف، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوەكە ڕایگەیاند "هێرشەكانی شەوی هەینی ڕابردوو یەكێك لە خوێناویترین كردەوەكان بووە لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانی ترساندن، تۆقاندن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران".