گەرمیان؛ دوو راوچی كە سێ ئاسكە كێویان راوكردبوو دەستگیركران


ژیان:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە دوو شەوی رابردوو، پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتو سەر بە خانەقین، لە دوو چالاکی جیاوازدا توانیان دوو سەرپێچیکار دەستگیر بکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ، لە چالاکی یەکەمدا، سەرپێچیکارێک دەستگیر کرا کە چەکی راوی پێبوو لەگەڵ 30 فیشەکی چەکی راو و یەک کەرەستەی راوکردن.

دەشڵێت، لە چالاکی دووەمدا، سەرپێچیکارێک دەستگیر کرا کە بەهاوکاری دوو سەرپێچیکاری تر کە هەڵهاتن سێ ئاسکیان راوکردبوو، لە ئێستادا لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی گرتن بۆ سەرپێچیکارە هەڵاتووەکان دەرکراوە.