قائیمقامی كەلار داوا لەخاوەن مۆلیدەكان دەكات لەنەبوونی كارەبای نیشتیمانی كار بەمۆلیدەكانیان بكەن


ژیان:

قائیمقامی كەلار ئاگاداری خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان دەكاتەوە، كە لەكاتی ڕوودانی لافاودا، ئەگەر كارەبای نیشتیمانی نەبوو كار بە مۆلیدەكانیان بكەن و بەپێچەوانەوە خاوەنی مۆلیدەكە سزا دەدرێت.

لە ئاگادارییەكەدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی" بۆ سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەكانی سنووری شاری كەلار، هەر شەوێك لە دوای سەعات یەكی شەو كارەبای نیشتیمانی پچڕاو كەشوهەوا بارانی زۆر و نالەباربوو یاخود لە كاتی (لافاو) پێویستە مۆلیدە ئیش بكات تاوەكو بەیانی. هەر مۆلیدەیەك پابەند نەبێت سزادەدرێت".