چەند تۆمەتبارێك لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركران


ژیان:
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری بە تۆمەتی دزیكردن لەناو بازاڕی شاری سلێمانی راگەیاند.

 لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەمانگی‌ رابردوودا بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاری‌ سەربەبەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ژمارەیەك تۆمەتبار‌ دستگیردەكات.
دەشڵێت، دەستگیركردنی‌ شەش تۆمەتبار بەتۆمەتی‌ شەڕكردن لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانیدا، هەروەها دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێكی‌ نەوجەوان بەتۆمەتی‌ دزیكردن لەناو بازاڕو رادەستكردنی‌ بە هۆبەی پۆلیسی‌ نەوجەوانان.

لەلایەكی‌ دیكەشەوە بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاری‌ دەستی‌ گرتوە بەسەر ٤٠ بڵندگۆدا كەببوە هۆی‌ بێزاركردنی‌ هاوڵاتیان لەناو بازاڕداو رادەستی‌ قایمقامییەتی‌ قەزای‌ مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ كراوە.