بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: مەترسی لەسەر پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەیە


ژیان: 
سالار حسامەدین، بەڕێوەوبەری گشتی كارەبای سلێمانی، لە سیمپۆزمی بارودۆخی كارەبا رایگەیاند، ئەگەر خواست بەمجۆرە زیاد بكات و پێدانی كارەبا كەمبێتەوە بۆ حەوت كاتژمێر ئەوا ناتوانین هیچ كارەبا بەهاوڵاتیان بدەین.

ناوبراو ئەوەشی رونكردەوەلەو كاتەدا ئەو كارەبایەیەی كە هەیە تەنها دەدرێت بە گرتوخانە و نەخۆشخانە و شوێنە پێویستەكان، ناتواندرێت بدرێت بە هاوڵاتیان. 

 بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد لە ئێستادا بە كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە تەنها ١٨ كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت. خواستی شاریش ٦٠٠٠ میگاواتە بەڵام بەرهەمهێنان ٣٠٠٠ میگاواتە واتە سەدا پەنجا كارەبا كەمتر بەرهەم دێت.