پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە


ژیان:

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان.
رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پشت به‌ستن به‌ حوكمی برگه‌ی (سێییه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیاریاندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان.