راهێنەری مایۆركا رەخنەی توند لە میسی دەگرێت


ژیان: 
ڤیسێنتی مۆرینۆ، راهێنەری یانەی مایۆركا، دوای شكستەكەی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە یرەخنە لە میسی دەگرێت و پێیوایە پارێزبەندی پێدراوە. 

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری مایۆركای كرد و 5 ـ 2 لێیبردەوە، لە یارییەكەدا دەمەقاڵییەك لەنێوان میسی و مۆرینۆدا روویدا، لەو بارەیەوە لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی مۆرینۆدا باسی لەو روداوە كرد وتی "میسی مێژوو دروست دەكات، هیچ شتێكی وا لەنێوانماندا رووینەداوە، تەنیا دەمەقاڵییەكی ئاسایی بوو، هیچ كێشەیەك نەبوو".

ئەو راهێنەرە رەخنە لە یاریزانە دەگرێت و دەڵێت "نابێ مێسی پارێزبەندییەكی جیاواز لە یاریزانانی دیكەی هەبێت، نابێ تووڕە بێت كە یەكێك قسەی لەگەڵ كرد، ئەویش دەبێ وەك هەر یاریزانێكی دیكە بێت".

باسی لە ئاستە بەرزەكەی ئەو یاریزانە كرد وتی  "كە باڵۆن دۆری بردەوە زانیمبەرامبەر ئێمە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و گۆڵمان لێدەكات".