كەسێك بە زیاتر لە نیو كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا


ژیان: 
لە فڕۆكەخانەی وانی باكوری كوردستان، كەسێك  بە ڕێژەیەك ماددەی هۆشبەر دەیەوێت لە ڕێگەی  فڕۆكەوە گشەت بكات بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیس ئەوكەسە دەیویست لە ڕێگەی فڕۆكەوە لە شاری وان بچێتە شاری ئیزمیر لە كاتی چونی بۆ فڕۆكەخانە لەلایەن پۆلیسەوە پشكنینی بۆ دەكرێت و دەردەكەوێت كە 590 گرام ماددەی هۆشبەر لە ژێر جلەكانیەوە شاردۆتەوە.

لە ئێساتادا ئەو كەسە لە لایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی بازرگانی كردن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراوە بەڵام پۆلیس ئەوەی رون نەكردووەتەوە كە خەڵككیتری لەگەڵدایە یان تەنها خۆیەتی.