بزوتنەوەی گۆڕان رونكردنەوەیەكی لەسەر وتارەكەی بارزانی بڵاو كردەوە


ژیان: 
بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی وتارەكەی سەرۆكی حكومەت رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە دەڵێت لای ئێمە هەنگاوەكان لە ئاست داخوازی هاوڵاتیان نەبوون. 

ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبەرامبەر وتارەكەی سەرۆكی حكومەت رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: پرسی چاكسازی وەك ئەولەویەت سەیردەكات. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی حكومەتی كردوە و، بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ھەمو ھەوڵێك و ھەنگاوی چاكسازی. 

ئەو بزوتنەوەی لە رونكردنەوەكەدا دەشڵێتن "بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەكانی چاكسازی لەئاست خواست و داواكاری خەڵكی ھەرێمی كوردستان نیە و، پێویستە ھەنگاوەكان خێراتر و كاریگەرتر و سەرجەم بوارەكانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە".