روسیا بەردەوام میوەی تورک دەگەڕێنێتەوە بۆ تورکەکان

ئەی کێ کشتوکاڵی باشور لە ئافاتی میوەی تورک بپارێزێت ؟

ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری ئارام رەفعەت

بەردەوام گێڕانەوەی بەروبومە کشتوکاڵییەکانی تورک، لەوانەش لالەنگی وشیلک و تەماتە، هتد دەبێتە هەواڵی ئاژانسەکان. هۆکاری گێڕانەوەی بەروبومە کشتوکاڵییەکانی تورک دەرنەچونییانە لە کواڵیتی کۆنترۆڵی روسەکان و ئەمەش دەگەڕێتەوە نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی و ستانداردی خراپ و کاریگەرییە درێأماوەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و زیانەکانی بۆ کشتوکاڵ.

بۆ نموونە هەریەک لە سایتی فرێش-پلازا، کە گرنگی بە کرین و فرۆشی بەروبومە کشتوکاڵییەکان دەدات، وە سایتی تورکیش مینت، هەریەک بەجیا هەواڵێکیان بڵاو کردۆتوە کە لەمانگی ئۆکتۆبەردا روسەکان ٣٧٠ تەن لالەنگییان بۆ تورکەکان گەراندۆتەوە بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ئافاتی کشتوکاڵی لەگەڵ ئەو میوانەدا.ئەم کرم و نەخۆشێانەی لەگەڵ میوەی تورکدایە کاریگەری لەسەر ١٠٠ جۆر درەخت هەیە بەتایبەت میوەجات.

ئەمە یەکەم جار نییە روسیا بەروبومی تورکەکان دەگێڕنەوە. بۆ نموونە تەنها لە مانگەکانی ئادار و نیسان و ئایاری ٢٠١٩دا روسیا ئەم بەروبومە کشتوکاڵییانەیان بەهۆی نەخۆشی و ئافاتی کشتوکاڵی بۆ تورکەکان گێڕاوەتەوە
لە ئایاردا ٢٠ تەن توی شیلک
لە نیساندا ٣٩ تەن تەماتە و ٢٥ تەن شیلک
لە ئازاردا ٢٥ تەن لالەنگی.
لیستی رەتکردنەوەی میوەی تورکی بەهۆی مەترسی ئافاتەوە دوورو درێژە. بۆ ئەوانەی حەز بە توێژینەوە و بەدواداچوون بەم ئافاتەی تورکەکان لەگەڵ میوەکانییان بۆ وڵاتان دەنێرن، دەتوانن بەدواداچوونی زیاتر بکەن.

بۆ ئەوانەی کە هیچ هەستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانییان نییە، ئەگەر لەبەر پشتیوانی رۆژاڤاش بایکۆتی بەروبوومی تورک ناکەن، بۆ ئەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانمان لە ئافاتی تورک بپارێزین دەبێت ئێوەش پەیوەست بن بە بایکۆتی بەروبومە کشتوکاڵییەاکنی تورکەوە.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە