سەعدی پیرە: سبەینێ کۆنفرانسی مەڵبەندەکان دەستپێدەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە

ژیان:

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند:  سبەینێ‌ كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان دەستپێدەكات، كە دەبنە نوێنەری كۆنگرە، كە قۆناغێكی گرنگە.

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە سەعدی ئەحمەد پیرە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند: سبەینێ‌ كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان دەستپێدەكات، كە دەبنە نوێنەری كۆنگرە، كە قۆناغێكی گرنگە.

وتیشی: هيوادارین كەس خۆی بە دۆڕاو دانەنێت، چونكە ئەو هەموو كاندیدەی هەیە هەموویان دەرناچن، بەڵكو گرنگی لە ئەنجامدانی كۆنگرەدایە.

ناوبراو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا باسی دۆخی ئێستای عێراقی کرد و وتی: دۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزە و لەئێستادا بەهۆی نەبوونی سەرۆك وەزیرانەوە كارەكان لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە ڕادەپەڕێنرێت تاوەكو سەرۆك وەزیرانێكی نوێ‌ دیاری بكرێت و كۆتایی بەو ئاڵۆزیانەبێت.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 9-12-2019 كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات و کۆنفرانسەکە له‌ کاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه‌ تا کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ  به‌ڕێوه‌ده‌چێت.