بڕیاری ئازادکردن بۆ زیاتر لە ٢٠٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی دەرچوو

خۆپیشاندانەکانی عێراق

ژیان:

دادگای باڵای عێراق ئازادکردنی زیاتر لە ٢٠٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی ڕاگەیاند، کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە؛ ٢٦٢٦ خۆپیشاندەر کە لەماوەی ڕابردوودا لە بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون ئازادکراون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە تا ئێستاش ١٨١خۆپیشاندەر دەستبەسەرن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت لەسەر ئەو تاوانانەى پێى تاوانبار کراون بەپێى یاسا.