بەرەی عەرەبی لە کەرکوک: داوای شەفافیەت دەکەین


ژیان:

به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیی تایبه‌تییان له‌گه‌ڵ راكان جبوری هه‌بێت، دەشڵێن: ئێمە کێشەمان لەگەڵ گەندەڵی هەیە بۆیە داوای شەفافیەت دەکەین.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایانگەیاند "ئێمە هیچ كێشەیەكی كەسێتی و سیاسیمان لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێك نیە، بە تایبەت لەگەڵ پارێزگاری كەركوك، بەڵام دەڵێین گەندەڵیەكی گەوره‌ لە ئیدارەی پارێزگای كەركوك هەیە، بۆیە داوای شەفافەیەت ده‌كه‌ین".

ئاماژەیان بەوەشکرد: به‌ ئامانجگرتنی ئێمە و سەرۆكی بەرەكە شێخ وەسفی عاسی ئاشتەوای كۆمەڵایەتی كەركوك دەخاتە مەترسیەوە، بۆیە بێندەنگ نابین.

وتیشی "پێویسته‌ بزانین خەرج و داهاتی شارەکە چۆن و بۆ كێ سەرف دەكرێت، بۆیە بەردەوام هەوڵمانداوە ببینە بەشێك لە ئاشتەوای كۆمەڵایەتی و به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵك، له‌وه‌شدا هەڕەشەكان ساردمان ناكاته‌وه‌".

دادگای لێكۆڵینەوەی ناحیەی تازە، له‌ تشرینی دووه‌می 2019، بڕیاری دەستگیركردن بۆ وەسفی عاسی، سەرۆكی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو لە كەركوك دەركردووه‌ بەتۆمەتی ناوزڕاندن، ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتوەتەوە.