ناتانیاهۆ چی دەڵێت لەبارەی هێرش بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق؟


ژیان:

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەڕێنمایی راستەوخۆی ئێران، هێرشەکەی بەغدا لەلایەن چەکدارە شیعەکانەوە ئەنجامدراوە و دەشڵێت: دەبێت سزای زیاتری ئێران بدرێت و ئەوروپاش بەشداربێت.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیلدا ئاشكرایكرد، بەڵگەکان دەریانخستووە، ئەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە بەغدا میلیشیاکانی سەر بە ئێرانن و بە فەرمانی راستەوخۆی تاران هێرشەکەیان ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێران لە شەڕەنگێزییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و تەنانەت خێراتریشی کردوون.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕاشگەیاند: پێویسته‌ فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر بن و داوا له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌م فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر بكه‌ن.