ترەمپ هەرەشە لە کۆریای باکوور دەکات


ژیان:

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لەکۆریای باکوور کرد گە هەنگاوی ئاقڵانە نەنێن، ئەوا هەموو شتێک لەدەست دەدەن.

لەگەڵ بەردەوامیی گەیشتنە خاڵی کۆتایی دانووستانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور، شێوازی قسەکردنی هەردوولا لەماوەی دووڕۆژی رابردوودا هەڕەشەئامێز بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: بە ئەگەرێکی زۆر کۆریای باکوور دەستوەردەداتە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی وڵاتەکەی.

ناوبراو هەرەشەی لە کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور کرد و وتی: ئەگەر پیۆنگ یانگ رەفتاری ئاقڵانە ئەنجام نەدات ئەوا هەموو ئەو شتانەی ئێستا خاوەندارێتی لێدەکەن لەدەست دەدەن.

ناوبراو لە تویتەر نووسیویەتی: کیم جۆنگ ئون زۆر هۆشیارە و دەزانێک کە گەر ڕەفتارەکانی جێگەی ڕەزامەندی نەبن، زۆرشت، لەڕاستیدا هەموو شتێک لەدەست دەدات. ئەو لە سەنگافورە ڕێککەوتنێکی بەهێزی بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ من ئیمزا کرد.

وتیشی؛ کۆریای باکور لەژێر ڕابەرایەتی کیم پۆتانسێلێکی ئابووری بەهێزی هەیە، بەڵام دەبێت هەر بەوشێوەیەی کە بەڵێنی دا، داماڵینی چەکی ئەتۆمی جێبەجێ بکات.