سێ وڵات هۆشدارى توند دەدەنە عەبدولمەهدى


ژیان:

باڵیۆزی سێ‌ وڵاتی‌ ئه‌وروپا داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ دەستلەکارکێشاوەی عێراق ده‌كه‌ن هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ شوێنه‌كانی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دووربخاته‌وه.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشى هەر سێ باڵیۆزخانەى بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ئەمڕۆ باڵیۆزەکانى ئەو سێ وڵاتە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى کۆبوونەتەوە بە سیفەتى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، تا دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى نوێ، داوایان لێکردووە گرەنتى پاراستنى خۆپیشاندەران و لێکۆڵینەوەى خێرا بکات لەبارەى کوشتنى ٢٥ خۆپیشاندەر لە هەینى ڕابردوودا و لێپرسنەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسن لەو کارە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌؛ باڵیۆزانی ئه‌و سێ وڵاته‌ داوایان له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كردووه‌ بڕیاره‌كانی‌ ماوه‌ی‌ رابردووی‌ جێبه‌جێ‌ بكات سه‌باره‌ت به‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ له‌وانه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ پێشێل ده‌كه‌ن.

جەختیشیان کردووەتەوە لەسەر ئەوەى رێگە بە هیچ گروپێکى چەکدارى نەدرێت لەدەرەوەى کۆنتڕۆڵى دەوڵەت کاربکات.