بەھۆی باران بەشێكی قەیسەری کۆنی کفری داڕووخا


ژیان:

له‌ گه‌رمیان شه‌ش دووكانى ناو قه‌یسه‌ریى كفرى داڕووخان كه‌ شوێنه‌وارێكى مێژوویى و گرنگى ناوچه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى بارانه‌وه‌ مه‌ترسیى داڕووخانى له‌سه‌ره‌.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە به‌هۆى بارانبارینه‌وه،‌ ئه‌و به‌شه‌ى قه‌یسه‌ریى كۆنى كفرى داڕووخا كه‌ به‌ (ده‌روازه‌ى به‌غدا) ناسراوه‌ و بریتییه‌ له‌ ‌ ‌شه‌ش دووكان.

بە وتەی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنەواری کفری، بەھۆی قەیرانی دارایەوە نەتواندراوە نۆژن بکرێەوە لە رابردووداو داوادەکات کار بۆ نۆژەن کردنەوەی قەیسەری كفری بكات.

قه‌یسه‌ریى كفرى كه‌ ئێستا نزیكه‌ له‌وه‌ى به‌ ته‌واوه‌تى له‌ ناوبچێت، كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ى بیناسازیى بۆ كراوه‌، وه‌ك گومه‌ز و تاق-ی كه‌وانه‌یی جۆراوجۆر و ده‌روازه‌ى فراوان و تونێل، هه‌روه‌ها سیستمى خانو بیناى دوو نهۆمیى.