لێپرسینەوە دەکرێت لەم وەزیرە


ژیان:

وادەی لێپرسینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق دیارکرا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقیش بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات.

بەگوێرەی نووسراوێکی له‌ ئه‌مينداریەتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کە ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت و نووسينگه‌ى وه‌زير كراوه‌، ئاماژە بەوەکراوە؛  له‌سه‌ر داواى په‌رله‌مانتار (يوسف عه‌لوان كيلابى) و ره‌زامه‌ندى زياتر له‌ ٢٥ په‌رله‌مانتارى له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌رجه‌ ده‌ستورى و ياساييه‌كانى تيادايه‌، به‌پێى ماده‌ى (٦١/حه‌وته‌م/ج)ى ده‌ستور، هه‌روه‌ها ماده‌ى (٣١) له‌ ياساى په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانى لەپه‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بڕياريداوه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ رۆژى لێپرسينه‌وه‌ى وه‌زيری نەوتی عێراق ده‌بێت.

نووسراوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچووە و واژۆی سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە.