دۆخی كارەبا و بەردەوامی كێشەكان بە شیكردنەوەی محەمەد عەبدوڵا


ژیان: 
دكتۆر محەمەد عەبدولا، مامۆستای زانكۆ و شارەزا لە بواری وزەی كارەبا، لە بەرنامەی پێواری وێبتیڤی ژیان رایگەیاند كێشەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دوو لایەنەیە و حكومەت و هاوڵاتی تیایدا پشكیان بەردەكەوێت. 

ناوبراو رونیدەكاتەوە كێشەیەك هەیە لە دابەشكردنی كارەبا بەسەر هاوڵاتیان و نەبونی لێپرسینەوە، هاوكات هاوڵاتیانیش لە هەندێك حالچەتدا بێویژدانانە كارەبا بەكار دەهێنن كە ئەمەش بەشێكە لە قولچبونەوەی كێشەكان. 

ئەو پێشنیار دەكات سیستەمی گەرمكەرەوەی غاز هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەكە بەكار بهێندرێت، ئەوكاتە بەرهەم هێنانی كارەبا بەشی هەموان دەكات. 

بەرنامەی پێوار، بەرنامەیەكی سیاسی رۆژانەیە رۆژانە بە بەشداری خەڵكانی شارەزا و ئاگادار لە بابەتە جیاوازەكان گفتوگۆ دەكرێت، بەرنامەكە لەلایەن نیان محەمەد ئامادە و پێشكەش دەكرێت.

دەقی بەرنامەكە: 

"