رووسیا بۆ ماوەی ٤ ساڵ له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان سڕ كرا


ژیان:

لیژنەی جیهانی بەرەنگاربونەوەی ماددە وزەبەخشەکان، بریاریدا کە رووسیا لە تەواوی چالاكییه‌ وەرزەشیەکان بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو سڕ بکات.

ئەمڕۆ بە تاوانی پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی وەرزش بە تایبەت یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی ماددە وزە بەخشەکان، ڕوسیا لە بەشداریی هەموو کێبڕکێ جیهانییەکانی وەرزش بێبەش کرا.

بەگوێرەی بڕیارەکەی لیژنەی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان؛ وەرزشوانانی ئەم وڵاتە ناتوانن لە چوار ساڵی داهاتوو بەشداری ئۆڵمپیکی ٢٠٢٠ و ئۆڵمپیکی زستانە و هەروەها مۆندیالی ٢٠٢٢ بکەن، بەڵام ئەو وەرزشوانانەی کە ماددەی قەدەغەکراویان بەکار نەهێناوە، دەتوانن لە ئۆڵمپیکی داهاتوو بە ئاڵای ئۆڵمپیکەوە بەشداری بکەن.