ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری كورد جارێكیتر لە هەوڵی دانوستانە لەگەڵ سوریا


ژیان: 
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و خۆرهەڵاتی سوریا، داوا دەكات لەسەر بنەمای رێكەوتنەكانی نێوان روسیا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی سوریادا بكرێت. 

ئیدارەی خۆبەڕێوبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەستەیەكیان بۆ دانووستان لەگەڵ حكومەتی دیمەشق پێكهێناوە، ئیدارەكەیان پابەندی هیچ بڕیارێكی ئەو كۆبونەوە و دانووستانانە نابێت، خۆی تیایدا بەشدار نەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ئیدارەكە هەوڵدەدەن بگەنە چارەسەرێك بۆ قەیرانی سوریا، كە پشت بە لامەركەزی و دیموكراتی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی ببەستێت.

ئەو ئیدارەیە رەخنەی لەدانیشتنەكانی جنێف گرتووە كە تیایدا گروپە توندڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداریان پێ دەكرێت بەڵام نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەرشێوەبەری دور خراونەتەوە.