هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای بەراز لە هەرێم تۆمارکراوە؟

وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ژیان:

لەبارەی دەنگۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز لە ئێران لەسەر هەرێمی کوردستان وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی هەرێم.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا؛ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە؛ لەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی توشبوو بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز تۆمار نەکراوە.

دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا رێکارەکانی تەندروستی لەلایەن نەخۆشخانەکانەوە گیراونەتە بەر بۆ رووبەڕووبونەوەی بڵاووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای موسڵ هاوڵاتییەک بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵنـدە گیانی لەدەستداوە و چەندین کەسیش بەگومانی توشبونیان بەو ڤایرۆسە داخڵی نەخۆشخانەکان کراون.