مەزڵوم کۆبانێ وەڵامى ئەردۆگان دەداتەوە


ژیان:
مەزڵوم کۆبانێ وەڵامی ئەردۆگان دەداتەوەوە سەبارەت بە نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە  لە سەرێکانى و گرێسپى و دەڵێت" ئەوە کارێکى زۆر مەترسیدارە".

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەسەدە، لە توێتێکدا رایگەیاند،"پلانەکەى ئەردۆگان بۆ جێگیرکردنى ملیۆنێک ئاوارەى سوریا لە ڕۆژئاواى کوردستان زۆر مەترسیدارە داواش لە ئەمریکا و ڕوسیا دەکات ڕێگربن لە گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و میکانزمێک دابنێن بۆ گەڕانەوەى دانیشتوانى ئەو ناوچانە بۆ شوێنەکانی خۆیان".

دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پلانی هەیە بۆ جێگیرکردنى ملیۆنێک ئاوارەى سوریا لەو ناوچانەى ڕۆژئاواى کوردستان کە دەستیان بەسەردا گرتووە.

پێشتر تورکیا ڕایگەیاند، ئامانجى ئەوەیە دوو ملیۆن ئاوارەى سورى لە "ناوچەیەکى ئارام" لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا بەدرێژایی 444 کیلۆمەتر نیشتەجێ بکات.