بەغدا؛ خۆپیشاندەران چوونەتە بەردەم وەزارەتی نەوت


ژیان:

سەرچاوە عێراقییەکان باس لە بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و پارێزگای دیوانییە دەکەن.

الیوم السابع، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە؛ خۆپیشاندەرانی توڕە لە بەغداد چوونەتە بەردەم وەزارەتی نەوت لە و شارە و ناهێڵن کارمەندانی وەزارەتەکە لە باڵەخانەکە بێنە دەرەوە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیوانییە ڕایگەیاند؛ خۆپیشاندەران هێرشیانکردووەتە سەر باڵەخانەی فەرمانداریی و بەریوەبەرایەتی بەڵگەنامەکانی ئەو پارێزگایە لە ناوچەئ عەفەک  و رێگای سەرەکیان داخستووە.