ئێران؛ زانیارییە بانکییەکانی ١٥ ملیۆن هاوڵاتی دزەی پێکراوە


ژیان:

زانیارییە بانکییەکانی ١٥ ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی دزە پێکراوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیانی ئێرانی دروستکردووە.

ئاژانسەکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە؛ نزیكه‌ی ١٥ ملیۆن هاوڵاتیی ئێرانی دووچاری دڵه‌ڕاوكێ بوون كه‌ بینیان زانیارییه‌ بانكییه‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

لەدەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزین، چه‌ند بانكێكی ئه‌و وڵاته‌ هێرشیانكرایه‌سه‌ر و سوتێنران، دواتریش ناو و زانیاریی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ حسابی بانكییان هه‌بووه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی لێكه‌وته‌وه‌.

حکوومەتی ئێران، ئاشكرابوونی ئه‌و زانیارییه‌ بانکییانەی به‌ گه‌وره‌ترین دزه‌كردن له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌ی وەسفکردووە.