ئەندازیاری ریفراندۆمەكەی هەرێم ئەمڕۆ لەگەڵ بارزانی كۆبویەوە


ژیان: 
ئەندازیارە بیانیەكەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ جارێكیتر لەگەڵ بارزانی كۆبویەوە و وێنەكەشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كردەوە. 

بێرنارد هێنری، ئەندازیاری ریفراندۆمە شكستخواردووەكەی شاڵی 2017ی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ بارزانی كۆبوویەوە و وێنەكەی لە تویتەر بڵاوكردەوە.

هێنری كە بە فریودەری بارزانی ناسراوە لەوەی بە گوێی ئەمریكای نەكرد لە دواخستنی ریفراندۆمەكە لە پۆستەكەی ئەمڕۆیدا وەسفی بارزانی دەكات و بە پاڵەوانی جەنگی سحێڵا ناوی دەهێنێت.