ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند


ژیان: 
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد ژمارەیەك سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە، ئەوەشی راگەیاند چەند كەشتی و كەسایەتیەكی ئەو وڵاتەشی سزاداوە. 

مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، رایگەیاند "تا ئاكار و خراپەكاری رژێمی ئێران بەردەوام بێت، فشارە مەزنەكانمان بەردەوام دەبن".

ناوبراو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا وتیشی "٣ كۆمپانیای گواستنەوەمان سزاداوە، كە هاوكار بوونە لە گواستنەوە و دابینكردنی پێداویستی چەكی كۆكوژ".

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشدا "ئەو بەرنامانە لادانی هاوكارییەكانە لە خەڵكی ئێران بۆ بەرنامەی چەك، گواستنەوە و هاوكاریكردنی پیتاندنی یورانیوم". 

ئەو ئاشكراشیكرد "60 كەسمان لە سەرانسەری جیهان خستووەتە لیستی داواكراوانەوه و دەبێ جیهان بزانێت كە ئیدارەكەمان جیدییە لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ئێران". ‌