ئەمینداری یەكگرتوو داواكاریەكی لە لایەنە سیاسیەكان هەیە


ژیان:
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە پێویستی دەزانێت هێزە سیاسیەكانی هەرێم لەم كاتەدا كە عێراق لەبەردەم گۆرانكاریەكی ترسناكدایە ماڵی كوردستان یەكبخەن.

سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان،  راگەیاند "پێویستە هێزە سیاسیەكانی هەرێم لەم كاتەدا كە عێراق لەبەردەم گۆرانكاریەكی ترسناكدایە ماڵی كوردستان یەكبخەن و بارودۆخەكە دەخوازیت كۆتای بە ناكۆكی ناوخۆی بهێندرێت".

ناوبراو لەوتارێكدا لەمیانی بەڕێوەچونی دووەم ڕۆژی پرسەی سدیق عبدالعزیز، ڕابەری پێشوی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند: پێویستە جیاوازی لە ڕاوبۆچوندا نەبێتە مایەی تێكدانی بارودۆخ و دوژمن پەلكێش نەكرێت بۆسەر هەرێم.