سەروەرعەبدولرەحمان: یاسای چاكسازی پێویستی بە چاكسازیە


ژیان: 
سەروەر عەبدولرەحمان، سەرۆكی ئینیستیوتی پەی، باس لە پڕۆژەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: ئەو پرۆژە یاسایەی كە حكومەت پەسەندی كردووە شتی باشی تیادایە، بەڵام دەكرا شتی باشتریشی تیادا جێ بكرێتەوە. 

ناوبراو باس لە زۆر وردەكاری پڕۆژە یاساكە دەكات و رونیدەكاتەوە باسی داهاتی ناوخۆیی نەكراوە كە چۆن سەرف دەكریچت و یان داهاتی خاڵە سنوریەكان چۆنیەتی خەرجكردنی باسی لێوە نەكراوە. 

بەرنامەی پێوار، بەرنامەیەكی سیاسی رۆژانەیە رۆژانە بە بەشداری خەڵكانی شارەزا و ئاگادار لە بابەتە جیاوازەكان گفتوگۆ دەكرێت، بەرنامەكە لەلایەن نیان محەمەد ئامادە و پێشكەش دەكرێت.


"