موقتەدا سەدر داوای چی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات؟


ژیان:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەبارەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوایەک ئاراستەی پەرلەمانتاران دەکات.

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە، كۆبوونەوەیەكی ئاشكرا لەگەڵ گەلی عێراق ئەنجام بدەن.

ناوبراو داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کەنەبنە بەشێک لە رێککەوتنەکانی دژ بە گەلی عێراق.