تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای هەژاند

تەقینەوەکە لەکوێ بووە؟

ژیان:

تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویدا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، لەناو دوکانێکی فرۆشتنی ماددە کحوولییەکان بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

ناوە ناوە لە بەغدای پایتەختی عێراق، تەقینەوەی جیاواز ڕوودەدەن و بە دەیان هاوڵاتی مەدەنی و سەربازانی ئەمنی دەبنە قوربانی.