تەرمی چیا ناسر لە سلێمانی بە خاك سپێردرا

چــیا ناسر

ژیان:

تەرمی چیا ناسر هاوسەری هێمن باقی ئەو خێزانەی لە ئێران سوتێنران گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان و بەخاکسپێردرا.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان؛ درەنگانێكی شەوی رابردوو لەڕێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە تەرمی چیا ناسر گەیەندرایەوە هەرێمی كوردستان.

هاوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.

هەفتەیەک لەمەوبەر ئەندامانی خێزانێکی هەڵەبجەیی بەمەبەستی پشكنین و چارەسەر سەردانی وڵاتی ئێرانیان كرد، بەڵام پێش گەیشتن بەشاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن باندێكی تاوانكارەوە دوای بێهۆشكردنیان جەستەی هێمن و چیای هاوسەری سوتێنران و باندەكە چەند چەقۆیەكیشیان لەجەستەی خەسووی هێمن داوە.