هاوپەیمانی فەتح: دوو ڕۆژی دیکە ناوی سەرۆک وەزیرانی نوێ ئاشکرا دەکرێت


ژیان:

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت؛ لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا سەرۆک کۆمار سەرۆک ناوی سەرۆک وەزیرانی نوێ ئاشکرادەکات.

محەمەد کەریم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی فەتح بە میدیا عێراقییەکانی وتوە؛ کەسایەتییەکی نوێ کە پشتیوانیی مەرجەعیەت و خۆپیشاندەرانی هەیە دەبێتە سەرۆک وەزیرانی نوێ، لەماوەی دو ڕۆژی داهاتوودا ناوەکەی ئاشکرا دەکرێت بۆ دروستکردنی کابینەی حکوومەتەکەی.

ناوبراو لەبارەی کاندیدبوونی شەش کەسایەتی بۆ شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند: بەرهەم ساڵح پێش تەواوبوونی ماوەی یاسایی، سەرۆک وەزیرانی نۆ ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتەکەی.

وتیشی: فراکسیۆنە سیاسییەکانیش لەئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لەبارەی ئەو کەسایەتیانەی خۆیان کاندیدکردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ناوەکانیشیان بە راگەیاندنەکان نەوتوە، ئەو ناوانەی بڵاودەکرێنەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دوورن لە ڕاستییەوە.