حەشدی شەعبی: ١٠٠ بۆمبمان لە کەرکوک پوچەڵکردەوە


ژیان:

حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت: هێزەکانیان ١٠٠ بۆمبیان لە پارێزگای کەرکوک پوچەڵکردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەدەکات: دوێنێ چوارشەمە توانیومانە سەرکەوتوو بین لە پرۆسەی پووچەڵکردنەوەی ١٠٠ بۆمبی چێندراو لە پارێزگای کەرکوک لە رۆژهەڵاتی عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ ڕۆژی یەکشەممە یەکێک لە گرنگترین ناوەندی سەربازیی ڕێکخراوی داعشیان لە پارێزگای دیالە خابور کردووە.

هاوکات هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە شەوی ڕابردووش ٩ مۆڵگەی داعشیان لە چیای حەمرین دۆزیوەتەوەو توانیویانە لەناوی ببەن.