ئەمریکا ٣٠٠ داعشیی لە سووریا دەگوازێتەوە بۆ عێراق


ژیان:

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، هێزەکانی ئەمریکا ٣٠٠ کەس لە بنەماڵەی چەکدارە داعشە بیانییەکان لە سووریاوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق.

کەناڵی فەرمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە؛ هێزەکانی ئەمریکا ئەو کەسانە لە کەمپی ئەلهۆل لە باکووری رۆژهەڵاتی حەسەکەوە دەگوازنەوە بۆ عێراق.

پێشتر هەواڵنێری فەرمی سووریا "سانا" ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئەمریکییەکان هەزار و ٨٠٠ ژن و منداڵی چەکدارە بیانییە داعشییەکان لە رۆژهەڵاتی سوریا دەگوازێتەوە بۆ عێراق.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پێویستە کۆمەڵگەیەک دروستبکرێت بۆ ئەو کەسانەی لە کەمپی هۆلەوە دەهێندرێنە عێراق.