بەهادین نوری پیاوێك لە جیاتی مەلایەتی بووە شیوعی


ژیان: 

لەساڵی 1927 لەدایكبووە، خەڵكی گوندی (تەكێ)ی قەرەداغە

باوكی و باپیری مەلا بوون، باوكی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولكەریمی مودەریس بخوێنێ

ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا كەریم هانیان داوە ببێتە بەشیوعی ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چۆتە حزبی شیوعی

ئەو لە بیرەوەریەكانیدا باس لەوە دەكات كە هیچ رۆژێك دایكی لێینەداوە یان لە شەش منداڵەكەی تری نەداوە.

ساڵی 1949 دەبێتە سكرتێری حزبەكە

ساڵی 1953 دەستگیركراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆدەركرا، دواتر لەژێر فشاردا ئەوفەرمانە هەڵوەشێنرایەوەو كرا بە زیندانی هەتاهەتایی، دواتریش ئازادكرا.

لە ساڵی 1984 وازی لە حزبی شیوعی هێنا.

لە ساڵی 1994 بزوتنەوەی ئازادیخوازانی كوردستانی دامەزراند.

دواتر بەهۆی چونە تەمەنیەوە وازی لەو حزبەش هێنا

ئەو ئێستا لە ژیاندا ماوە و لە شاری سلێمانی دەژی.