جۆرە كامێرایەكی نوێی هاتوچۆ لە هەولێر دانرا


ژیان: 
لەشاری هەولێر كامێرایەكی چاودێری نوێ بۆ هاتوچۆ دادەنرێت دەتوانێت لەیەك كاتدا سێ سەرپێچی تۆماربكات، یەكەمین كادانەشی لە شەقامی 40 مەتری جێگیر كرا. 

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند: ئەم كامێرایە دەتوانێت سێ سەرپێچی لەیەكاتدا تۆمار بكات ئەوانیش سەرپێچی تیژڕەوی بەر لە گەیشتن بە ترافیك لایت و سەرپیچێ لێدان لە گڵۆپی سوری ترافیك لایت و سەرپێچی تیژڕەوی و لێدان لە گڵۆپی سور بەیەكەوە. 

ناوبراو ئاشكراشی دەكات،  لەئێستادا كامێراكە وەك تێست لە شەقامی چل مەتری دانراوە ئەگەر سیستەمەكە سەركەوتووبوو لەشوێنەكانی تریش دادەنرێت. 

ئەو بەرپرسەی هاتوچۆی هەولێر پێشیوایە ئەوسیتەمە كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ كە بەهۆی تیژڕەوی و لێدان لە ترافیكەكان دروست دەبن.