وەزیری نەوتی عێراق: لە سەری ساڵەوە هەرێم نەوت رادەستی بەغداد دەكات


ژیان: 
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند: لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی عێراق دەكات.

ناوبراو ئەوشەی رونكردەوە كەهەرێمی كوردستان لەدوای ئەو برشە نەوتەی رادەستی عێراقی دەكات بڕی 200 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی دەمێنێتەوە بۆخۆی مامەڵەی پێوە دەكات. 

وەزیری نەوتی عێراقی وتیشی "ئەو بڕە نەوتەی دیكەی هەرێم داهاتەكەی دەدات بە كۆمپانیاكانی نەوت و دانەوەی ئەو قەرزانەی لەسەر حكومەتی هەرێمە" بەگوێرەی ئەوەشی كە رێكەوتن كراوە حكومەتی هەرێم بۆی نیە لەو 450 هەزار بەرمیل نەوتە زیاتر بەرهەم بهێنێت.