وەزیری بەرگری ئەمریكا: هاوپەیمانیمان لەگەڵ هەسەدە ئاڵۆز بوو


ژیان: 
وەزیری بەرگری ئەمریكا باسی هاوپەیمانی وڵاتەكەی لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە دەكات و رایدەگەیەنێت وڵاتەكەی لەگەڵ ئەو هێزانە بەردەوام دەبێت لە هاوپەیمانێتی خۆی. 

مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند "هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بونیان ماوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە بەردەوامن لەكاركردن، هەرچەندە لەشكركێشی ئەمدواییەی توركیا بۆ سوریا كاركردنی هاوبەشی نێوان ئێمە و هەسەدەی كەمێك ئاڵۆزكرد، بەڵام لەكاری هاوبەش لەگەڵ هەسەدە بەردەوام دەبین".

ناوبراو لەمیانی كۆبوونەوەیەك لە كۆنگرێسی ئەمریكا لەبارەی ڕەوشی ئێستای سوریا باسی لەوەشكرد، ئامانجی ئەمریكا لەسوریا ئەوەیە جارێكی دیكە گروپی داعش سەرهەڵنەداتەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش لەكاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانیان بەردەوام دەبن.