داودئۆغلو بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی حزب سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد


ژیان: 
ئەحمەد داود ئۆغلو حزبە نوێیەكەی دامەزراند و بەفەرمی داوای وەرگرتنی مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ كرد و چەند كەسایەتیەكیتریش لەگەڵیدا سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان كرد.  

 حزبەكەی سەرۆك وەیزرانی پێوشووی توركیا ناوی (ئایندە)یە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی لە ئەنقەرە كرد و داواكارییەكی رادەست كرد بۆ دامەزراندنی حزبێكی نوێی سیاسیی. 

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشووی ئاكەپە ئایهان سەفەری ئوستون و سەلجوق ئۆزاغ یاوەر ئۆغلۆ بوون لە كاتی ناو تۆماركردنەكە لە وەزارەتی ناوخۆ یاوەری بوون لەگەڵ چەند سیاسیەكی دیكەش لەوانە: فەرامۆز ئوستون، عێزەدین كوچوك و چەند كەسێكیتر.