هەفتەی داهاتوو ناوی دامەزراوان رادەگەیەندرێت


ژیان: 
دوای ئەوەی نزیكەی 80 هەزار كەس فرۆمی دامەزراندنیان بۆ 2841 پلەی وەزیفی پڕكردەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی كەركوك رایگەیاند هەفتەی داهاتوو ناوی دامەزراوانی پەروەردەی كەركوك رادەگەیەنن.

 حسێن عەبد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی كەركوك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنیدا رایگەیاند: لەماوەی چوار مانگی رابردوودا بە چری كاریان كردوە بەڵام دامەزراندنەكە بەشێوەیەكی شەفاف بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو وتیشی: بیستومە لایەنێكی حەشدی شەعبی هەڕەشەی هەڵكوتانە سەر پەروەردەی كردوە، من داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەم دەستیوەردان لەم بابەتە بكات، ژمارەیەكی زۆر لایەن و رێكخراویش فشاریان كردوە دامەزراندنەكە لەسەر بنەمای نەتەوەی بێت، بەڵام ئەوان لەسەر بنەمای خاڵبەندی كردویانە  و جیاوازیان لەنێوان نەتەوەكاندا نەكردوە.

عەبد باسی ئەوشەی كرد: ئەو ئەنجامانەی هەفتەی داهاتوو بڵاوی دەكەینەوە سەرەتاییە و تا هەفتەی دوای ئەوە ئەوەی ناڕازی بێت دەتوانێت تانەی لێ بدات.