پۆلیسی سۆران حاڵەتێکی فێڵکردنی لەکاتی گۆڕینی دراودا ئاشکراکرد


ژیان: 

پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، دواى چاودێری كردنێكی وورد توانیان دووكەس دەسگیر  بكەن لەكاتی ئەنجام دانی تاوانەكە و دەست بگرن بەسەر بری ٤٢٠٠٠٠ چوارسەد و بیست هەزار دینار كە بە تیپ لێك درابوو بەشێوەیەك لەكاتی ژماردنی پارەكە دوو ئەوەندەی ژمارە راستیەكە دەردەچوو واتە لەژمارەی راستی خۆی زیاتر دەردەچوو.

دەشڵێت" بۆیە داواكارین لەهەموو خەلكی ئاگاداری ئەم جۆرە فێڵە بن لەكاتی گۆرینەوەی دراوەكان".