تویتەر هەژماری قەیس خەزعەلی داخست


ژیان:

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ك سزایه‌ك هه‌ژماری تایبه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی داخست.

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئەمڕۆی هەژماری تایبەتی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی داخستوە، بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە هێز.

لە تویتەکەیدا قەیس خەزعەلی ئاماژەی بەوەشکردوە"تاکەى ئەم ئاژاوە و نەبوونی یاسا و لاوازی هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبێت".