بەهۆی سووتانی مۆلیدەیەک کوڕێک گیانی لەدەستدا و باوکیشی برینداربوو


ژیان: 
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاڵتون ستی هەولێر مۆلیدەیەکی کارەبا سووتا کە بە هۆیەوە کوڕێک گیانی لەدەستداوە و باوکەکەشی بریندارە.

 شوان عەبدولقادر، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لەکاتی ئیشپێکردنیدا بۆ گەرمکردنی مۆڵیدەکەیان ئاگر لە مۆلیدەکە بەربووە و بەوهۆیەوە تانکی سووتەمەنی مۆلیدەکە تەقیووە، بەهۆیەوە کوڕێک گیانی لەدەستداوە و باوکەکەشی بریندارە و لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێرییە.