ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە یاسای بەجینۆساید ناساندنی ئەرمەنەكانی پەسەندكرد


ژیان:
 ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای بەجینۆساید ناساندنی ئەرمەنەكانی پەسەندكرد.

ئاژانسەکانی جیهان بڵاویانكردەوە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ و بەفەرمی دانی نا بە جینۆسایدی ئەرمەنیەکاندا کە لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە.

 ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پێشبینی دەكرێت ببێتە هۆی ئاڵۆزبونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا-توركیا.

رۆبێرت مێنێندێز،سیناتۆری ئەمریکا دوای پێشكشەكردنی پرۆژە یاساكە بۆ دەنگدان لەسەری و دوای ئەوەی بە كۆی دەنگ بڕیار لەسەر پەسەنكردنی درا، بە چاوی پڕ فرمێسكەوە روداوەكانی نێو جینۆسایدی ئەرمەنەكانی خوێندەوە.

رێكەوتی 24ی نیسانی 1915، زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس لە گەلی ئەرمەن بە پێكهاتە جیاوازەكانی كلد و ئاشوری و ئێزدیەوە لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە كۆمەڵكوژ كران.