سامەڕا: لە هێرشێکدا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ٧ چەکدار کوژران


ژیان:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکرا و بە هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە لە سامەڕا ٧ چەکدار کوژران.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق  له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه‌ خۆكوژێك لێی ده‌خوڕى، هێزێكی میحوه‌ری ئۆپراسیۆنه‌كانی سامه‌ڕای حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج، به‌هۆیه‌وه‌ ٧ چه‌كدار كوژران و سێی دیکەش برینداربوون.