عەلی حەمە ساڵح: ئەو پڕۆژەی چاكسازیەی ئێستا یەك هەنگاوە


ژیان: 
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، رایگەیاند، پڕۆژەی چاكسازی چەند خاڵێكی بەهێزی تیادایە و دەشڵێت، ئەوەی ئێستا تەنها یەك خاڵە لە چاكسازی و چاكسازی گرنگ ئەوەیە لە خاڵە سنوریەكان بكرێت. 

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، رایگەیاند: لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكە چەندین ئیزافەی ترمان ھەیە بۆ چاكسازی و جێگیركردنی زۆر خاڵی باشە بۆ خزمەتی گشتی.

ناوبراو ئەوەشی رونكردووەتەوە "ھەر لەم ھەفتەیەدا لەسەر بنەمای بەدواداچون و كاری جدی پەرلەمانی، لە سەرجەم خاڵە سنوریەكان زانیاری گرنگ ئامادەكراوە و بڕیارە كاری جدی لەسەر بكرێت و سەرۆكایەتی حكومەتیش بڕیاری بەدواداچونی داوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان باسی ئەوەشی كردووە لای ئەوان چاكسازی لە خاڵە سنوریەكان، نەوت، باج، وەبەرھێنان، دەرمان ھەنگاوە گرنگەكانی چاكسازین ، ئەوەی ئێستا تەنیا یەك ھەنگاوە چەند خاڵێَكیشی وەك خاڵی بەهێزی پڕۆژەكەی ئێٍستا خستووەتە روو.