ئێران هێزی سەربازیی ڕەوانەی عێراق کردووە؟


ژیان:

بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک کە تێیدا چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئێرانی دەردەکەوێت لە عێراقدا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەوەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆشەممە بە ئاژانسەکانی وتوە؛ ئەو ڤیدیۆیانە راستن بڵاوكراوەتەوە، کە گوایە ئێران چەندین ئۆتۆمبیل‌و ئامێری سەربازی رەوانەی عێراق كردووە.

دەشڵێت: ئامێرو ئۆتۆمبیلەكان شەوی ١٢ ئەم مانگە لەرێگەی دەروازەی سنووری زرباتیە هاتوونەتە سنووری عێراق‌و هۆكاری ئەو كردەوە سەربازییەش تائێستا نەزانراوە.

چەند رۆژێكە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، كە تێیدا دەركەوێت ئامێری سەربازی‌و ئۆتۆمبیلی ئێرانی هێنراونەتە سنوورەكانی عێراقو  تا ئێستاش بەرپرسانی ئێرانی هیچ ڕوونکردنەوە و زانیاریەکیان لەوبارەیەوە نەخستوەتەروو.